بەڤیدیۆ.. بیۆنسێ بەدەرکەوتنی لە بەرنامەیەکدا هەوادارانی شۆک دەکات

رووداو – AP

بیۆنسێ، ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی بەهۆی دەرکەوتنی لە بەرنامەی سینگ سوپرایز، لەگەڵ ئەستێرەی جیهانی چانینگ تاتوم، هەواداران و بینەرانی بەرنامەکەی تووشی شۆک کرد.


چانینگ گۆرانی Run The World-Girls-ی پێشکەشدەکرد و لەگەڵ ستافێکی تایبەت سەمایان دەکرد، لە پڕ گۆرانیبێژی جیهانی بیۆنسێ دێتە سەر شانۆ و لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە بەشداری گۆرانی گوتن و سەماکردنەکە دەکات.



ئەم دەرکەوتنەی بیۆنسێ بینەرانی پڕۆگرامەکەو تەنانەت ستافی پڕۆگرامەکەشی تووشی شۆککرد، دەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو بوو، بەشی زۆری ستافی پڕۆگرامەکەش ئاگاداری ئەم سوپڕایزە نەبوون.