سەلمان خان بەدزی تۆمەتباردەکرێت

12-01-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری سەلمان خان بۆلیوود فیلم سینەما
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

وا دیارە کێشە یاساییەکان بەرۆکی ئەستێرەی بۆلیوود سەلمان خان بەر نادەن، ناوبراو لە ساڵی رابردوو بەتۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی چەند کەسێک بەئۆتۆمبێل، بەهۆی لێخوڕینی لە ژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکان تۆمەتبارکرابوو، ئێستاش تۆمەتی دزینی بیرۆکەی بازرگانی خراوەتە پاڵ.

کۆمەڵەی بازاڕی خان لە پایتەختی هیندستان، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەستێرەی ئەم وڵاتە سەلمان خان تۆمار دەکات و باسی ئەوەدەکات، کە ناوبراو بیرۆکەی بازرگانی و ئەو کۆمەڵەیەی بەکارهێناوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە.

سەلمان خان ماڵپەڕێکی ئۆنلاینی لە ژێر ناوی "خان مارێکت ئۆنلاین" کردووەتەوە، ناوی ماڵپەڕەکەی هەمان ناوی کۆمەڵەی بازاڕی خان-ی هەیە، سانجێف میهرا سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت "ئێمە ناوەندێکی بازرگانی بەناوبانگین لە هەموو جیهان نەک تەنیا لە هیندستان، لە دژی بەکارهێنانی ناوی کۆمەڵەکەمان سکاڵا لە دژی سەلمان خان تۆمار دەکەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە