هەڵوێستێکی ئێلیسا بە دژایەتیکردنی مسوڵمانان لێکدرایەوە

12-01-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن ئێلیسا
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئێلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی، رووبەڕووی هەڵمەتێكی گەورە بووەوە، كە تێیدا هەندێك لەو كەسانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان فۆڵۆویان كردووە، داوایان لە مسوڵمانەكان كرد بایكۆتی بكەن، بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر بە رووداوەكەی شارلی ئێبدۆ، كە 12 كەسی تێدا كوژران، بەهۆی ئەوەی وێنەی كاریكاتێرییان لەسەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاوكردبووەوە.

ئێلیسا پێشتر وێنەی دوو قەڵەمی بڵاوكردبووەوە و لەسەری نووسیبوو "ئەوەی پێویستە بڕژێت مەرەكەبی قەڵەمە نەوەكو خوێنی خەڵك" و هەندێك لە فۆڵۆوەرەكانیشی وێنەكەیان بە جۆرێكی دیكە لێكدابووەوە و گوتیان "ئێلیسا مسوڵمانان بە ئەنجامدەری رووداوەكەی 11 سێپتەمبەری ئەمریكا تۆمەتبار دەكات".

ئەمە بووە هۆی ئەوەی هەندێك لە فۆڵۆوەرانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پشتگیری بكەن و هەندێكی دیكەشیان هەڵمەتێكی تووند بۆ بایكۆتكردنی بەرپابكەن.

ئێلیساش هەر بە زوویی وەڵامی دانەوە و رایگەیاند، کە ئەكاونتەكەی لە توویتەر تایبەتە بە بیروبۆچوون و رای خۆی و هیچ كەسێكیش مافی ئەوەی نییە رێگریی لێبكات لەوەی رای خۆی بە ئازادی دەربڕێت، داواشی كرد هەركەسێك ناتوانێت رای ئەو قبووڵبكات، با ئەنفۆڵۆوی بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە