رووداو دیجیتاڵ
ئالیا بارێ، دیزاینەرێکی نێجیریایە و لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور بەشداربوو و نوێترین کۆمەڵە دیزاینی خۆی خستەڕوو.
ئەو دیزاینەرە دەیەوێت لە رێگەی دیزاینەکانییەوە وێنەیەکی ئەرێنی وڵاتەکی پێشان بدات کە بەدەست ناسەقامگیری و سزا ئابوورییەکانەوە دەناڵێنێت.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ، بە گرنگترین رووداوی بواری فاشن لە ئەفریقا دەناسرێت و دیزاینەر و براندەکانی جلوبەرگی ئەو کیشوەرە تێیدا بەشدار دەبن.
بارێ، لە سەنیگال و هیندستان ژیاوە، بەڵام بۆ دیزاینکردنی کۆلێکشنەکەی، سوودی لە ئەزموونەکانی ژیانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا وەرگرتووە.
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە 9ـی تشرینی دووەمی 2023 لە جۆهانسبێرگ دەستپێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 11ـی شترین دووەم بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ