شوان عەتووف فیلمێکی درێژ لە سلێمانی وێنەدەگرێت

رووداو - سلێمانی 

شوان عەتووف، ئەکتەری ناسراوی باشووری کوردستان سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێکی سینەماییە بەناوی "پەیکەری دڵ" و دەڵێت، دەمانەوێ لە ئاستی فیلمە جیهانییەکاندا بێت.

ئەوە یەکەمجارە شوان عەتووف وەک دەرهێنەر کار لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی درێژ بکات، پێشتر دەرهێنانی بۆ کورتە فیلم کردووە. 

‌‌حەمە عەلی خان، ‌‌هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن. هەروەها 20 ئەکتەری دیکەش لە فیلمەکەدا بەشدردەبن.

ماوەی فیلمەکە 90 خوولەکە، باس لە ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم خۆشەویستی نێوان کچێک و کوڕێک دەکات.

بڕیارە لەماوەی 40 رۆژدا کۆتایی بە وێنەگرتن بێت. بەگوتەی ئەو تیمەی کاری لەسەر دەکەن، رۆژانە 20 کاژێر کاری لەسەر دەکەن.