گالەری

11-11-2013
8 Photos
ستاره سالاری

رووداو-AA

لە دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی شاری ئۆرفا لە باکوری کوردستان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا مۆزەخانەی میوزیکی ئیبراهیم تاتڵیسەس بکرێتەوە.

لەو مۆزەخانەیەدا کۆمەڵێک شتومەکی تایبەتی تاتڵیسەس، وەک چەندین کاسێت و ئامێری بەکارهێنراوی تایبەت لەلایەن ئەو گۆرانیبێژەوە دادەنرێن.

هەروەها بڕیار وایە لە کۆتایی هەفتە و بۆ کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە، ئیبراهیم تاتڵیسەس سەردانی ئەو شارە بکات.

ئەو مۆزەخانەیە ماوەیەک پێش ئێستا بە رووی گۆرانی و موزیکە کلاسیکیەکانی شارەکەدا کرایەوەو بۆتە هۆکارێک کە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو شارە بکەن.