فیلمە نوێیەکەی تۆم هانکس لە هەولێر پیشاندەدرێت

11-10-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری سینەما
A+ A-

رووداو - هەولێر

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سینەماکانی ئیمپایەر لە شاری هەولێر، نمایشی تایبەتی فیلمی سینەمایی جیهانی Inferno لە دەرهێنانی دەرهێنەر رۆن هۆوارد بەڕێوەبچێت، نمایشە تایبەتەکەش بە سپۆنسەری و پاڵپشتی تۆڕی میدیایی رووداو-ە.

لاریسا دۆنەیت، بەرپرسی مارکێتینگی گرووپی سینەماکانی ئیمپایەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، بە پاڵپشتی رووداو لە پڕۆژەی نمایشە تایبەتییەکانیان سەرکەوتوو بوونە، فیلمی ئێنفێرنۆ یەکەم نمایشی تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەبێت، لە کاتێکدا کە ئەم فیلمە لە 28-ی ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمەریکا و جیهان پیشاندەدرێت.

ئێنفێرنۆ، فیلمێکی ئەمەریکییەو تێێدا تۆم هانکس رۆڵی سەرەکی دەبینێت، چاوەڕێ دەکرێت داهاتێکی گەورە لە جیهان کۆبکاتەوە، چیرۆکی فیلمەکە لە کتێبێک بەهەمان ناو وەرگیراوە کە لە ساڵی 2013 لە لایەن دان بڕاون، نووسەری بەناوبانگی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە