عەممار كوفی گۆرانییەك بۆ پێشمەرگە دەڵێت

رووداو- هەولێر

دوای سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، عەممار كوفی تاكە بەشداربووی كورد لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ، گۆرانییەك بۆ پێشمەرگە دەچڕێت.

لە ماڵپەڕی فەرمی كەناڵی ئێم بی سی، عەممار وەك پشگیرییەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، گۆرانییەكی نیشتیمانی پێشكەش دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا هیوادەخوازێت لەم باردۆخەدا، پێشمەرگە سەركەوتن بەدەستبێنێت.

عەممار دەڵێت" حەزم كرد ئەم گۆرانییە نیشتیمانییە بكەمە دیاری بۆ نیشتیمانەكەم و پێشمەرگە، كە هەست دەكەم ئێستا بارودۆخی كوردستان زۆر باش نییەو لە شەڕدایە، هیواخوازم ئەم بارودۆخە تێپەڕێت و وەك جاران باشتریش ببێتەوە، لە خوا داواكارم كوردستان بپارێزێت و بارودۆخەكە ئارام ببێتەوە".

عەممار كوفی دەربارەی گەیشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەرنامەكە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، "سوپاسی هەموو خەڵك دەكەم كە دەنگیان بە من دا و باوەڕیان بە دەنگی من و هونەری من هەیە، هیوادارم بەردەوام بن لە پاڵپشتیكردنم".

عەممار ‌كوفی خەڵكی زاخۆیە، لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ گەیشتووەتە قۆناغی پێش كۆتایی و لیژنەی دادوەری بەرنامەكەش زۆر سەرسامن بە دەنگ و لێهاتوویی عەممار

عەممار كوفی ژمارەی بەشداربوونی 21كە، لەبەر خۆشەویستی و پیرۆزی ئەم ژمارەیە لەلایەن كوردەوە، كە دەكاتە رۆژی نەورۆز، هەڵیبژاردووە.