دیمەنی فیلمێک لەبارەی گەنجیەتی و پەیوەندییە سۆزدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

"The Apprentice" فیلمێکە لەبارەی گەنجیەتی و پەیوەندییە سۆزدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ و گەیشتنی بە لووتکە لە بواری خانووبەرە، بەرهەمهێنەرانی وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەرییان بڵاوکردەوە.
 
دوای پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە لە ئایاری 2024، هەروەها پێشاندانی لە سەرەتای ئەم مانگە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، تیمی ترەمپی هێناوەتە دەنگ و بەنیازن سکاڵا لە دەژی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرەکەی بکەن.
 
بڵاوکردنەوەی ترەیلەری فیلمەکە ئامادەکارییەکە بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە 11ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکان جیهاندا.
 
"The Apprentice" لە جۆری بەرهەمە دیکۆدرامایی، بایۆگرافی و دراماییە و ماوەکەی دوو کاژێرە.
 
فیلمەکە لە دەرهێنانی عەلی عەباسی، دەرهێنەری ئێرانی – دانیمارکییە و سێباستیان ستان، ئەکتەری ئەمریکی – رۆمانی، رۆڵی کارەکتەری ترمپ دەگێڕێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، 45ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و ئێستا بەربژێری ئەو پۆستەیە، سەرمایەدار و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری خانووبەرەیە لە ئەمریکا، لە چەند فیلمێکیش وەک کەسایەتی راستەقینەی خۆی دەرکەوتووە.