کچانی بلاکپینک بە کێکی پەمەیی یادی دامەزراندنی گرووپەکەیان دەکەنەوە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
گرووپی بلاکپینگ یادی دامەزراندنی لە سیئۆل دەکاتەوە
گرووپی بلاکپینگ یادی دامەزراندنی لە سیئۆل دەکاتەوە
نیشانەکردن بلاکپینک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی کەی پۆپی کچانی بلاکپینک، لە ساڵیادی دامەزراندنی و بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی فیلمێک لەبارەی گەشتە هونەرییەکەیان، لەگەڵ هەوادارانیان کۆبوونەوە.
 
کۆبوونەوەی چوار ئەندامی گرووپەکە، لەگەڵ هەزاران هەوادارانیان لە تایم سکوێری سیئۆلی کۆریای باشوور بوو، لە بری فەرشی سوور، بەسەر فەرشی پەمەییدا تێپەڕین و کێکی هەشت ساڵەی دامەزراندنیشیان رەنگی پەمەیی بوو.
 
فیلمی "Blackpink: World Tour - Born Pink" ماوەکەی یەک کاژێر و 33 خولەکە، باس لە گەشتە هونەرییەکەی ئەو گرووپە لە جیهاندا دەکات کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و لە 2023 دەستیپێکرد.
 
گەشتی هونەریی ئەو گرووپە بەناوی "Born Pink" بوو و زنجیرە کۆنسێرتێکی لەخۆگرتبوو، زۆربەیان لە وڵاتانی ئاسیا بوو.
 
ئەو گرووپە لە 8ـی ئابی 2016 لە کۆریای باشوور دامەزراوە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی " Square One" بڵاوکرایەوە، دوو تراکی ئەلبوومەکە بەناوی "Whistle" و "Boombayah" دەنگدانەوەی زۆریان هەبووە.
 
بلاکپینک، بە سەرکەوتووترین گرووپی میوزیکی کچان لە کۆرۆیای باشوور دەناسرێت و لە جیهانیشدا ناوبانگییەکی زۆری هەیە.
 
بلاکپینک یەکەم گرووپی کچانی کۆرییە، یەک ملیۆن کۆپی لە یەک ئەلبوومیان بفرۆشرێت، پێنج ڤیدیۆکلیپیان لە سەرووی یەک ملیار بینەریان لە یوتیوب هەبووە و یەکەم گرووپی کچانی کۆرییە خەڵاتی ئێم تیڤی وەرگرتبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە