هەماوەند لهۆنی نوێترین بەرهەمی بەناوی 'دیدە غەزال' بڵاودەکاتەوە

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
دیمەنێک لە ڤیدیۆکلیپی "دیدە غەزال"
دیمەنێک لە ڤیدیۆکلیپی "دیدە غەزال"
نیشانەکردن هەماوەند لهۆنی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

"دیدە غەزال" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند هەماوەند لهۆنییە و بە شێوەزاری هەورامییە، دیمەنەکانی لە ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەگیراوە.
 
هونەرمەند فەرمان هەورامی، وەک ژەنیاری دەف لەم بەرهەمەدا بەشداربوو و بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە گۆرانییەکی ناوچەی لەیلاخی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگیراوە و لەلایەن هونەرمەند هەماوەند لهۆنی کاری لەسەر کراوە. گوتیشی، تێکستی دەستپێکی فۆلکلۆرە و هۆنراوەیەکی مەولەوی شاعیری تێدا بەکارهێنراوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری دابەشکردنی میوزیکی گۆرانییەکە لەلایەن رامتین هەماوەند کراوە کە کوڕی هونەرمەند هەماوەند لهۆنییە، میکس و ماسترینگیشی لەلایەن هادی موردی کراوە. 
 
وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن شەهرام غولامییەوە کاری بۆ کراوە و لە نێو سرووشتی ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەگیراوە. 
 
کوێستان رەشیدی و فەرید رەزایی وەک ژەنیار نواندنیان لە کلیپەکەدا کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە