رووداو - BBC
نانسی عەجرەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نزیكەی 6 ملیۆن لایكی هەیە و لە تویتەریش دەگاتە ملیۆنێك و 500 هەزار. دەشڵێت "خۆم پەیجەكانم بەڕێوە دەبەم و ئەدمینم نییە"
.
نانسی دەڵێ "خۆشەویستی خەڵك بۆ من نیعمەتە و هۆكاری ئەو خۆشەویستییەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە من هەركارێك دەكەم بە خۆشەویستیەوە دەیكەم، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك و هەوادارانم پێیان خۆس بێت".
لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا نانسی تیمی تایبەتی هەیە كە لاپەڕەی فەیسبووك و تویتەری بۆ بەڕێوەببات؟ نانسی دەڵێ " من تەنیا خۆم لاپەڕەكانم بەڕێوەدەبەم و رۆژانە كاتم تەرخان كردووە بۆ وەڵامدانەوەی وەڵامی هەوادارانم".
سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیەی كە سەرقاڵی ماكیاژكردنەو كچەكەی لە باوەشدایە، نانسی گوتی "داوایانلێكردم وێنەی كچەكانم بڵاوبكەمەوە، هەرلەبەر ئەوە منیش ئەو وێنەیەم بڵاوكردەوە كە لەكاتی ماكیاژكردنمدا كچەكەم لە باوەشمدا خەوتووە". نانسی دڵخۆشە بەوەی كە كۆمێنتی ناخۆشی لە بارەی ئەو وێنەیەوە بۆ نەڕۆیشتووە لەكاتێكدا زۆرترین بینەری هەبووە.
نانسی عەجرەم یەكەمی هەنەرمەندە عەرەبەكانە لەرووی زۆریی ژمارەی هەوادارانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و 5 ملیۆن و 850 هەزار زیاتر لایكی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ