رووداو دیجیتاڵ
لە 2022 حەمید هیراد، هونەرمەندی فارس کۆنسێرتێکی لە سلێمانی سازکرد و رێکخەرانی کۆنسێرتەکە یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو کۆنسیرتەکەیان بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکەی کوردییە و ئەو هونەرمەندە بە جلوبەرگی کوردییەوە لەسەر ستەیج دەردەکەوێت.
بەرهەمەکە بەناوی 'شیرنە خانم'ـی بەرهەمێکی فۆلکلۆرییە و لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی کورد گوتراوەتەوە، لەوانە ناسر رەزازی.
باهۆز نەسڕەدین، رێکخەری کۆنسێرتەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمەیان لە رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی بڵاوکردەوە و بڕیارە لە 17ـی ئازاری 2023 کۆنسێرتێکی دیکە بۆ حەمید هیراد لە سلێمانی سازبکەن.
پێشتر ڤیدیۆکلیپی 'وتم بمێنەوە'ـی حەمید هیراد، بە زمانی کوردی و پۆشتنی جلوبەرگی کوردی، لە 22 ئەیلوولی 2022 لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکرایەوە.
حەمید هیراد، ناوی تەواوی حەمید حوسێن زادەیە و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری فارسە، یەکەم بەرهەمی لە 2015 بەناوی 'بی تاب' بڵاوکردەوە و خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپێکە و ناوبانگییەکی زۆری لە ئێران و کوردستان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ