رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند شیلان عوسمان، وێنەی خۆی بە باڵاپۆشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ماوەیەکی زۆر بوو بیری لەوە کردبووەوە ببێتە باڵاپۆش و بەیەکجاری لە کاری هونەریش دووردەکەوێتەوە.
هونەرمەند شیلان عوسمان، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، چەند رۆژێکە بووەتە باڵاپۆش، بەڵام ماوەیەکی زۆرە بیری لەو بڕیارە کردبووەوە و "دواجار ئەوە رێگەی هەموومانە و دەبێت بیگرینە بەر".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستا نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی بۆ کراوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی توانی کێشی بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێنێت، بەڵام بەداخەوە زیان بە دوو بڕبڕەی پشتی گەیشتبوو "کەچی بەشێک لە خەڵکی دەڵێن نەشتەرگەری جوانکاری کردووە".
ئەو هونەرمەندە بەم دواییە بڕیاری دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری داوە، لەمبارەیەوە روونیکردەوە، بەهۆی ئەو دۆخەی هونەری کوردی تێیکەوتووە، بڕیاریدا لە کاری هونەری دووربکەوێتەوە، چونکە "حیساب بۆ ئەو هونەرمەندانە ناکرێت کە پێشتر کاری هونەرییان کردووە و کولتووری کوردی لەبەرچاو ناگیرێت و باوی خۆرووتکردنەوەیە".
شیلان عوسمان، تەمەن 44 ساڵ، لە سلێمانی لهدایكبووه، لە 1995 دهستی به گۆرانیگوتن كردووه، یهكهم بهرههمی له 1997 بڵاوکردووەتەوە و له 2003 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ