مادۆنا بە 20 ملیۆن دۆلار خانوویەک دەکڕێت

11-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن مادۆنا
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەستێرەی ئەمەریکی مادۆنا، سەرقاڵی رێکخستنی ئەو ڤێلایەیە کە لە شاری تەل ئەبیب-ی ئیسرائیل کڕیویەتی و بەنیازە لە داهاتوودا ژیان لەو وڵاتە بەسەر ببات.

ئاژانسی TMZ-ی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، "ئەم خانووەی مادۆنا لە ئیسرائیل کڕیویەتی، رووبەرەکەی زیاتر لە هەزار مەتر دووجایە و بڕی 20 ملیۆن دۆلاری تێچووە، خانووەکەش لە یەکێک لە گرانبەهاترین گەڕەکەکانی وڵاتی ئیسرائیل-ە".

روویەکی ئەو خانووە گەورەیەی مادۆنا دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، هۆڵێکی وەرزشی گەورەی تێدایە لەگەڵ چەند ژوورێکی لوکس، خانووەکەش لە لایەن ئەندازیاری بیناسازی ئەمەریکی ریچارد مایر، دیزاین کراوە.

لەم ناوچەیەی کە مادۆنا بەنیازە ژیانی تێدا بەسەر ببات، چەندین ئەستێرە و سەرمایەداری جیهانی دەبنە دراوسێی.






کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە