ئەندامێکی 'بلاکپینک' لە وەرزی نوێی 'The White Lotus' رۆڵدەگێڕێت

11-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن لیزا The White Lotus
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی ستافی زنجیرەی "The White Lotus"، پێشاندانی تایبەتی وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
 
پێشاندانی تایبەتی زنجیرەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی شوباتی 2025 (بە کاتی کوردستان)، شەوی رابردوو (بە کاتی ئەمریکا)، لە سینەما بەڕێوەچوو. لە وەرزی نوێدا مایک وایت، دەرهێنەری زنجیرەکە، ژمارەیەک کارەکتەری لە تایلەند هێناوەتە نێو چیرۆکەکە، تێیدا باس مردن و رۆحانییەتی رۆژهەڵاتی، لە روانگەیەکی گاڵتەجاریی رۆژئاواییەوە دەخرێتەڕوو. 
 
لیزا، گۆرانیبێژی تایلەندی و ئەندامی گرووپی میوزیکی کچانی کۆریایی "بلاکپینک"، لە وەرزی نوێدا رۆڵیگێراوە و لە پێشاندانی زنجیرەکەدا ئامادەبوو.
 
ئەو ئەستێرە پۆپە، یەکەمجارە نواندن تاقیدەکاتەوە، لەمبارەیەوە گوتی، ئەو یەکێک لە سەرسەختترین هۆگرانی زنجیرەکەیە و دەرفەتی بۆ رەخسا رۆڵی تێدا بگێرێت و بەو کارە دڵخۆشە. 
 
بەرهەمهێنانی وەرزی سێیەمی زنجیرەکە، لە دوای پێشوازی بینەران بوو لە وەرزی یەکەم و دووەمی، بڕیارە لە 16ـی شوباتی 2025 لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و زنجیرە بڵاوبکرێتەوە.
 

ستافی زنجیرەی "The White Lotus". وێنە: AFP

لیزا، لەگەڵ ستافی "The White Lotus". وێنە: AFP

لیزا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری کۆریای باشوو. وێنە: AFP

لیزا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری کۆریای باشوو. وێنە: AFP

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باڵەخانەی شارەوانیی بۆکان

شارەوانیی بۆکان بە میوزیکی فۆلکلۆر پێشوازی لە نەورۆز دەکات

شارەوانیی بۆکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پرۆژەیەکی راگەیاندووە، لەوانە بڵاوکردنەوەی میوزیکی فۆلکلۆر لەسەر شەقامە گشتییەکان، رازاندنەوە و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوازی لە هاوینەهەواری ناڵەشکێنە.