کاروان حەمید حەلاق بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی بەهۆی بوومەلەرزە دوادەخات
رووداو دیجیتاڵ
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندێکی کوردە و دانیشتووی هۆڵەندایە، بەم دواییە نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لەبارەی عەلی عاشق بەرهەمهێناو و بڕیاربوو لە رۆژی ڤالانتایندا بڵاوبکرێتەوە کە بە رۆژی خۆشەویستی ناسراوە، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە، بڵاوکردنەوەی دواخست.
کاروان حەمید حەلاق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاربوو دوایین بەرهەمی لە رۆژی عاشقاندا بڵاوبکاتەوە، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانی و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی دوادەخات.
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێتەوە و قژ و ریشی سپی کردووە.
لەم بەرهەمەدا سێ هونەرمەند بەناوی کاروان بەشدارن، ئەویش کاروان حەمید حەلاق، کاروانی باڵەبان و کاروانی نەییە.
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندێکی کوردە و دانیشتووی هۆڵەندایە و بۆ پڕۆژەیەکی هونەری سەردانی باشووری کوردستانی کرد و ڤیدیۆکلیپێک لەبارەی عەلی عاشق بەرهەم دێنێت کە بەهۆی نەگەیشتنی بە خۆشەویستەکەی ژیانی تەنیایی هەڵبژارد.
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە و بڕیارە لە ساڵی ئایندە بڵاوبکرێتەوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێتەوە و قژ و ریشی سپی کردووە.
کاروان حەمید، ژەنیاری شمشاڵ و ئامێرە فودارەکانی دیکەیە و وەک گۆرانیبێژیش بەرهەمی هەیە.