ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتا بە هایدرۆجین کاردەکات

10-10-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل هایدرۆجین تۆیۆتا
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆمپانیای تۆیۆتا، لە خۆئامادەکردندایە بۆ ناساندنی نوێترین بەرهەمی خۆی، کە ئۆتۆمبێلی جۆری "ئێف  سی ڤی پلاس"ـە و بە گازی هایدرۆجین کاردەکات.

تۆیۆتا ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی لە چوارچێوەی پێشانگای ساڵانەی تۆکیۆ بۆ ئۆتۆمبێل دەخاتەڕوو، کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت و لە ساڵی 2016 دەیخاتە بازاڕەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە چوار بزوێنەری هەیە کە لەناو هەرچوار تایەکانیدایە و خانەکانی گازی هایدرۆجین لە نزیک هەردوو تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدایە.

درێژی ئۆتۆمبێلەکە سێ هەزار و 800 مللیم و پانی هەزار و 750 مللیم و بەرزییەکەی هەزار و 540 مللیمە و شێوەکەشی زیاتر لەو ئۆتۆمبێلانە دەچێت کە لە فیلمەکانی خەیاڵی زانستیدا هەن، نەوەک ئەوەی لە ژیانی رۆژانەدا لە شەقامەکاندا دەبینرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە