سەردار جانان زنجیرە کۆنسێرتێک لە ژاپۆن سازدەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەردار جانان، هونەرمەندی کورد، لەگەڵ هونەرمەندانی ژاپۆنی، زنجیرە کۆنسێرتێک لە ژاپۆن بۆ رەوەندی کوردی و ژاپۆنییەکان ساز دەکات.
سەردار جانان، بە رووداوی راگەیاند، لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، سەردانی وڵاتی ژاپۆن دەکات و زنجیرە کۆنسێرتێک لەو وڵات ساز دەکات و گۆرانی کوردی پێشکێش دەکات.
گوتیشی، بۆ جاری چوارەمە سەردانی ژاپۆن دەکات و ئەمجارە سەردانەکەی جیاواز دەبێت، چونکە تەنیا کۆنسێرت ساز ناکات، بەڵکو وۆرکشۆپ ساز دەکات و لەگەڵ شانۆکارانی ژاپۆنی، کاری میوزیکی و شانۆیی هاوبەش پێشکێش دەکات.
جانان، روونیشیکردەوە، لە کۆنسێرتەکانی پێشوویدا لە ژاپۆن، رەوەندی کوردی و ژاپۆنی ئامادەبوونە و هیواخوازە ژاپۆنییەکان زیاتر روو لە کۆنسێرتەکانی بکەن بۆ ئاشنابوونیان لە میوزیکی کوردی.
سەردار جانان، خەڵکی جۆلەمێرگی باکووری کوردستانە، ژەنیار، گۆرانیبێژ و دەنگبێژە و خاوەنی چەندین بەرهەمە.