پێڵاوەکەی بیۆنسێ لە ئەڵماس دروستکراوە

10-08-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەڵماس پێڵاو بیۆنسێ
A+ A-
 رووداو- ئاژانسەکان

بیۆنسێ، خانمەگۆرانیبێژی ئەمریکی، پێڵاوێکی گرانبەها بۆ نوێترین ڤیدیۆکلیپی دەکڕێت، کە لە هەزار و 310 پارچە ئەڵماس دروستکراوە.

بەهای ئەم پێڵاوە 77 هەزار دۆلاری ئەمەریکییە و بەرهەمی کۆمپانیای "هاوس ئۆف بۆرجیزی"ـی ئینگلیزییە.



بیۆنسێ، بەنیازە ئەم پێڵاوە گرانبەهایە لە نوێترین ڤیدیۆکلیپیدا بەکاربهێنێت و بە هۆکارێک دەزانرێت بۆ زیاتر سەرنجڕاکیشانی بینەر بۆ ئەم بەرهەمەی.

کۆمپانیای "هاوس ئۆف بۆرجیزی" کە تایبەتە بە دروستکردنی پێڵاوە گرانبەهاکان، ئەم پێڵاوەی ناو ناوە "هەسارەکانی شاژن بۆرجیزی" و بە یەکێک لە سەیروسەمەرەترین شتەکانی جیهان دەیناسێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە