ئەستێرەی نێوداران بە توپاک شەکۆر دەبەخشرێت

10-06-2023
پەسار فایەق
رێوڕەسمی دانانی ئەستێرەی توپاک شەکۆر - وێنە: AFP
رێوڕەسمی دانانی ئەستێرەی توپاک شەکۆر - وێنە: AFP
نیشانەکردن توپاک شەکۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، لە شۆستەی نێوداراندا لە هۆلیوودی ئەمریکا، ئەستێرەیەک بە توپاک شەکۆر، راپەری ئەمریکی بەخشرا.
 
ئەو ئەستێرەیەی میوزیکی هیپ هۆپ، لە 1996 لە تەمەنی 25 ساڵیدا لە لاس ڤێگەسی ئەمریکا لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.
 
شەکۆر لە نیویۆرک لە دایکبووە و بە هەژاری گەورە بووە، دواتر بوو بە یەکێک لە هونەرمەندە پڕفرۆشەکان و لە تەمەنێکی کەمدا 75 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی فرۆشران.
 
لە رێوڕەسمی بەخشینی ئەستێرەکە، سێکیوا شەکۆر خوشکی ئەو هونەرمەندە ئامادەبوو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە دڵی خۆیدا دەیزانی داهاتوویەکی گەورە چاوەڕێی دەکات و دەیزانی ئەستێرەیەک لە رێڕەوی نێوداراندا بەدەست دێنێت.
 
هەر لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک هونەرمەند و هاوڕێی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە و ژەمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی ئامادەبوون.
 
'Dear Mama' لە بەناوبانگترین بەرهەمە راپەکانی توپاک شەکۆرە و 400 بینەری لە یوتیوب هەیە و تایبەتە بە دایک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە