رۆبێرت دی نیرۆ لە 79 ساڵیدا دەبێتەوە باوک

رووداو دیجیتال

رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی، بۆ جاری حەوتەم لە تەمەنی 79 ساڵیدا دەبێتەوە باوک، بەڵام رەگەزی منداڵەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.
 
نوێنەری ئەو ئەکتەرە جیهانییە بە رەچەلەک ئیتاڵییە، هەواڵەکەی پشتراستەکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی لەمبارەیەوە نەداوە.
 
رۆبێرت دی نیرۆ، براوەی خەڵاتی ئۆسکار، باوکی درینای تەمەن 51 ساڵە، رافائیلی تەمەن 46 ساڵ، هەردوو دووانە جولیان و هارۆنی تەمەن 27 ساڵ، ئیلیۆتی تەمەن 24 ساڵ و هێلین گرەیسی تەمەن 11 ساڵە.
 
لەلایەکی دیکەوە، ئەو ئەکتەرە بانگەشە بۆ نوێترین فیلمی بەناوی 'About My Father' دەکات کە بڕیارە لە 26ـی ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.
 
دینیرۆ، دووجار خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە، یەکەمیان وەک ئەکتەری لاوەکەی لە بەشی دووەمی فیلمی 'The Godfather' و دووەمیان وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی ' Raging Bull'.