دلۆ دۆغان ئاهەنگ لە شنگال و سنوونێ دەگێڕێت

10-02-2025
پەسار فایەق
هونەرمەند دلۆ دۆغان
هونەرمەند دلۆ دۆغان
نیشانەکردن دلۆ دۆغان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند دلۆ دۆغان، بە مەبەستی گێڕانی دوو ئاهەنگ لە شنگال و سنوونێ، لە باشووری کوردستانە.
 
دلۆ دۆغان، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستانە و نیشتەجێی ئەڵمانیاییە، بە رووداوی راگەیاند، لەو سەردانەیدا بۆ باشووری کوردستان، دوو ئاهەنگ دەگێڕێت، سێشەممە 11ـی شوباتی 2025 یەکەم ئاهەنگی لە قەزای شنگال دەگێڕێت، رۆژی دواتر دووەم ئاهەنگی لە ناحیەی سنوونێ دەبێت.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە، لەبارەی دوو ئاهەنگی داهاتووی لە شنگال و سنوونێ، پەیامێکی ڤیدیۆیی لە چیای شنگال بڵاوکردەوە و لە ستۆریی هەژمارەی تایبەتیی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە لەبارەی دوو ئاهەنگی داهاتووی لە شنگال و سنوونێ، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رووداو، بانگهێشتی هەوادارانی دەکات، پێشتریش پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی دوو ئاهەنگەکە لە چیای شنگال لە ستۆریی هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە.
 
دلۆ دۆغان، لە تربەسپیێی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، سێ ئەلبوومی گۆرانی و چەند گۆرانییەکی تاک و ڤیدیۆکلیپی هەیە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی لە 2004 بڵاوکردووەتەوە و دوایین ئەلبوومیشی بەناوی "هەستێن دووریێ" بوو لە 2014.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە