رووداو دیجیتاڵ
بڕیاربوو لە 16 ئەم مانگە شەوەئاهەنگێک بۆ نانسی عەجرەم، هونەرمەندی لوبنانی لە هەولێر سازبکرێت، ئەمەش دڵخۆشی هەوادارانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام شەوەئاهەنگەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
رێکخەرانی شەوەئاهەنگەکە رایانگەیاندووە، دواخستنی شەوەئاهەنگی نانسی عەجرەم لە هەولێر لەسەر داوای هونەرمەند بووە و هۆکارەکەی بۆ شەڕی غەززە گەڕاندووەتەوە و داوا لەو کەسانە دەکەن کە بلیتیان کڕیوە، بلیتەکان بگەڕێننەوە و پارەیان وەربگرنەوە.
پێشتر وائیل ئەحمەد، رێکخەری شەوەئاهەنگەکە، بە رووداوی راگەیاندبوو، لە درێژە کۆنسێرت و شەوەئاهەنگەکانیاندا بۆ هونەرمەندانی کورد و بیانی، شەوەئاهەنگێک بۆ نانسی عەجرەم، هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی لە هەولێر دەگێڕێن، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
'تجي ننبسط' نوێترین ڤیدیۆکلیپی نانسی عەجرەمە کە لە 8ـی ئابی 2023 بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 14 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
نانسی عەجرەم لە 2011 بۆ یەکەمجار سەردانی باشووری کوردستانی کرد و کۆنسێرتێکی لە هەولێر سازکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ