سەلمان خان.. باوکم موسڵمانە

09-11-2015
دەرباز یونس
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

سەلمان خان، ئەکتەر و ئەستێرەی بۆلیوود پێی وایە، کە ئەو توندوتیژییەی لە وڵاتەکەی بەهۆی جیاوازی ئاینەوە سەریهەڵداوە، هیندستان بەرەو تاریکی و لەناوچوون دەبات.


سەلمان خان دەڵێت، "دەبێت توندوتیژی بەهۆی جیاوازی ئاینەوە لە هیندستان نەمێنێت، ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، ئەوا هیندستان بەرەو تاریکی و لەناوچوون دەچێت".

دەشڵێت، "من لە دایکێکی هیندۆسی و باوکێکی موسڵمان لە دایکبووم"، ئەم لێدوانەی خان-یش، وەڵامی ئەم ئەستێرەیەیە بۆ پرسیاری رۆژنامەنووسێک لە پایتەختی هیندستان، لە کاتی راگەیاندنی تۆمارکردنی گۆرانی بۆ فیلمە نوێیەکەی ئەم ئەستێرەیە.

وڵاتی هیندستان، بە وڵاتێکی فرەئاینی ناسراوە، هەر بۆیە زۆر جار بەهۆی جیاوازی بۆچوونی ئاینی، کێشەو توندوتیژی دەکەوێتە نێوان خەڵکی ئەم وڵاتە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە