میوزیکژەنێک بە ڤیدیۆکلیپێك خۆشەویستی خۆی بۆ هاوژینەکەی دەردەبڕێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
محەممەد تۆفیق لەگەڵ هاوژینەکەی خەنە حازم
محەممەد تۆفیق لەگەڵ هاوژینەکەی خەنە حازم
نیشانەکردن محەممەد تۆفیق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میوزیکژەن محەممەد تۆفیق، دوای ئەوەی ژیانی هاوژینی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێکدێنێت، لە ڤیدیۆکلیپێکدا چیرۆکی خۆشەویستی نێوانیان تاوەکو پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، دەخاتەڕوو.
 
بەرهەمەکە ئاوازی گۆرانیی "لە ناو رەشماڵی خێڵان"ـی هونەرمەند مەزهەری خاڵقییە، دووبارە ژەنراوەتەوە و دابەشکردنێکی میوزیکیی نوێی بۆ کراوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێنراوە.
 
لە بەرهەمەکەدا محەممەد تۆفیق ئامێری ڤایۆلین دەژەنێت، هەروەها چەند ئامێرێکی دیکەی تێدا ژەنراون.
 
میوزیکژەن چیرۆکی خۆشەویستی خۆی و هاوژینەکەی لە بەرهەمەکەدا دەخاتەڕوو کە چۆن یەکدیان ناسیوە، تا ئەو رۆژەی بە یەک دەگەن، دیمەنی رۆژی هاوژینیشیان لەخۆدەگرێت.
 
محەممەد تۆفیق، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە گوزارشتە لە خۆشەویستی ئەو بۆ هاوژینەکەی و بیرۆکەی خۆی بووە. بەشێکی دیمەنەکانی نێو ڤیدیۆکلیپەکە، دیمەنی رۆژی پێکهێنانی ژیانی هاوژینییەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەی خەنە حازم.
 
ئەم بەرهەمە لە گوندی ماوەران و قەڵای هەولێر وێنەگیراوە، بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداو بڵاودەکرێتەوە و بڕیارە دواتر لە کەناڵی تایبەتیی محەممەد تۆفیق لە یوتیوب بڵاوبکرێتەوە.
 
ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانی سەید گۆڤارە، لە وێنەگرتنی ئەحمەد بەهزادە، بۆکان عوسمان دابەشکردنی میوزیک، تۆمارکردن و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
 
لە بەرهەمەکەدا، محەممەد تۆفیق و رۆژبین کەمال ئامێری ڤایۆلین دەژەنن، ئامێری تار و سێتار لەلایەن پەیمان ساڵحیان ژەنراوە، ئارێز عەدبولڕەحمان بە ئامێری گیتار، بۆکان عەباس بە ئامێری پیانۆ و ئیبراهیم تۆفیق بە ئامێری ریتم بەشدارن.
 
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا محەممەد تۆفیق، خەنە حازم، ژوان حازم و عوسمان عەبدولڕەحمان وەک ئەکتەر بەشداربوونە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سێسی هیوستن، گۆرانیبێژی ئەمریکی

سێسی هیوستن لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

سێسی هیوستن، گۆرانیبیژی ئەمریکی و دایکی ویتنی هیوستن، ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی، بەهۆی نەخۆشی زهایمەر و بە تەمەندا چوونی، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.