'Penelope' زنجیرەیەکە لەبارەی تەنیایی و خۆگونجاندن لەگەڵ سرووشت
رووداو دیجیتاڵ
"Penelope" زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنییە و باس لە کچێکی 16 ساڵان دەکات کە ماڵباتەکەی جێدەهێڵێت و روو لە نێو دراستان دەکات، بۆ ئەوەی لە مرۆڤ دووربێت و تێکەڵی سرووشت بێت.
لە هەشت ئەڵقەی زنجیرەکەدا، پەنەلۆپی کارەکتەری سەرەکی نێو زنجیرەکە، بە تەنیا دەبیندرێت و شوێنی حەوانە بۆ خۆی دروست دەکات و خواردن کۆدەکاتەوە، خۆپاراستن لە ئاژەڵە کێوییەکان بەشێکی دیکەی ئەرکی رۆژانەیەتی.
زنجیرەکە لە دەرهێنانی مارک دۆپلاس و مێل ئەسلەنە، گفتوگۆی کەمە و رووداوەکانی خێرا نین، نووسەر و دەرهێنەرەکەی دەیەوێت پەیامێک بخاتە مێشکی بینەرەوە؛ بۆ بیرکردنەوە لە ژیانێکی سادەتر.
دۆپلاس و ماڵباتەکەی شەیدای گەشتکردن و هێندەی لە توانایاندا بێت لە نێو سرووشتدا دەمێننەوە.
دۆپلاس، دەڵێت، گەشتەکردن و چوونە نێو سرووشت، زیاتر پەیوەندیی خستەڕووی رێگەی دیکەیە بۆ تێڕوانین لە شتەکان. روونیشیکردەوە، بە خۆ جیاکردنەوە، مانایەکی قوڵ بە ژیان و تەندروستیت دەدەیت.
زنجیرەی "Penelope" بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و دراما بەردەستە.