'Penelope' زنجیرەیەکە لەبارەی تەنیایی و خۆگونجاندن لەگەڵ سرووشت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
دیمەنێک لە زنجیرەی "Penelope"
دیمەنێک لە زنجیرەی "Penelope"
نیشانەکردن "Penelope"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"Penelope" زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنییە و باس لە کچێکی 16 ساڵان دەکات کە ماڵباتەکەی جێدەهێڵێت و روو لە نێو دراستان دەکات، بۆ ئەوەی لە مرۆڤ دووربێت و تێکەڵی سرووشت بێت.
 
لە هەشت ئەڵقەی زنجیرەکەدا، پەنەلۆپی کارەکتەری سەرەکی نێو زنجیرەکە، بە تەنیا دەبیندرێت و شوێنی حەوانە بۆ خۆی دروست دەکات و خواردن کۆدەکاتەوە، خۆپاراستن لە ئاژەڵە کێوییەکان بەشێکی دیکەی ئەرکی رۆژانەیەتی.
 
زنجیرەکە لە دەرهێنانی مارک دۆپلاس و مێل ئەسلەنە، گفتوگۆی کەمە و رووداوەکانی خێرا نین، نووسەر و دەرهێنەرەکەی دەیەوێت پەیامێک بخاتە مێشکی بینەرەوە؛ بۆ بیرکردنەوە لە ژیانێکی سادەتر.
 
دۆپلاس و ماڵباتەکەی شەیدای گەشتکردن و هێندەی لە توانایاندا بێت لە نێو سرووشتدا دەمێننەوە. 
 
دۆپلاس، دەڵێت، گەشتەکردن و چوونە نێو سرووشت، زیاتر پەیوەندیی خستەڕووی رێگەی دیکەیە بۆ  تێڕوانین لە شتەکان. روونیشیکردەوە، بە خۆ جیاکردنەوە، مانایەکی قوڵ بە ژیان و تەندروستیت دەدەیت. 
 
زنجیرەی "Penelope" بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و دراما بەردەستە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سێسی هیوستن، گۆرانیبێژی ئەمریکی

سێسی هیوستن لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

سێسی هیوستن، گۆرانیبیژی ئەمریکی و دایکی ویتنی هیوستن، ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی، بەهۆی نەخۆشی زهایمەر و بە تەمەندا چوونی، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.