36 ساڵ چاوەڕوانی و 145 ملیۆن دۆلار داهات بۆ فیلمی 'Beetlejuice'

09-09-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "Beetlejuice Beetlejuice"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی بینەری بەشی یەکەمی فیلمی "Beetlejuice" بوونە، ئێستا دەتوانن بینەری بەشی دووەمی بن و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 145 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.
 
بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Beetlejuice Beetlejuice"یە و زۆرترین داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بووە، ئەویش 110 ملیۆن دۆلارە، 35 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریشی لە بەشێک سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
 
ئەم بەرهەمە دوای هەردوو فیلمی "Inside Out 2" و"Deadpool & Wolverine"، توانی ببێتە سێیەم فیلمی بەهێز لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە، لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە ئەمریکای باکوور. 
 
هەروەها دووەم فیلمە لە مانگی ئەیلوولدا ئەو داهاتە زۆرە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لەو کیشوەرە بەدەستبێنێت، لە ئەیلوولی 2017 فیلمی "It" بە کۆکردنەوەی 123 ملیۆن دۆلار لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، لە ریزبەندی یەکەمدا دێت و تاوەکو ئێستا هیچ فیلمێکی دیکە، ئەو داهاتە زۆرەی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە ئەمریکای باکوور لە ئەیلوولدا بەدەست نەهێناوە.
 

بەشی یەکەمی "Beetlejuice" لە 1988 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور هەشت ملیۆن دۆلار بوو، کۆی داهاتی لەو کیشوەرە، 74 ملیۆن دۆلارە بوو.
 

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای "وارنەر برەزەرز"ـە و لە جۆری بەرهەمەکانی کۆمێدیای رەش و ترسناکە.
 
جیف گۆلدستین، بەرپرسی بەشی بڵاوکردنەوە لە کۆمپانیاکە رایگەیاند، بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 100 ملیۆن دۆلارە، پێشبینیکرابوو لە یەکەم هەفتەیدا 80 بۆ 90 ملیۆن دۆلار بەدەستبێنێت، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاڵۆوین، داهاتی زیاتر بەدەستبێنێت.
 
فیلمە بەهێزەکانی هۆلیوود کەمتر لە مانگی ئەیلوولدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور پێشاندەدرێن، چونکە لەو مانگەدا پشووی هاوین کۆتایی دێت.
 

هەر لەم هەفتەیەدا فیلمی  لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا مایەوە، داهاتی حەوت ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بوو و کۆی گشتی داهاتی لە ئەمریکای باکوور 614 ملیۆن دۆلارە.
 

فیلمی  سێ هەفتەیە لە سینەماکان پێشاندەدرێت و داهاتی ئەم هەفتەیەی پێنج ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، چیرۆکەکەی باس لە 40ـەمین سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
 

فیلمی "Alien: Romulus" بە کۆکردنەوەی سێ ملیۆن و 900 هەزار دۆلار و فیلمی  بە کۆکردنەوەی سێ ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی چوارەمی لیستەکەدا هاتن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە