ئەگریجە' بەرهەمێکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'


رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەرهەمەکانیان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بڵاوکردەوە، هونەرمەند پێشەوا رەمەزان کارێکی نوێی بەناوی "ئەگریجە" بڵاوکردەوە و ئەو دروشمە تێیدا زاڵە.
 
پێشەوا رەمەزان، بە رووداوی راگەیاند، کاری میوزیک، میکس و ماسترینگ و دەرهێنانی بەرهەمەکە لەلایەن خۆیەوە کراوە، هەریەک لە ئەسرین سەفەری، ژولیا حوسێن و ژیوەر حوسێن وەک گۆرانیبێژ تێیدا بەشداربوونە و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یە.
 
گوتیشی، بەرهەمەکە لە تێکستی سەحەر موعێزییە و لە سیناریۆی تریفە ئیبراهیمە، کاری وێنەگرتنی لەلایەن هێڤار سابیر و محەممەد نازم کراوە، رێکخراوی مەرزییە بۆ گەشەپێدانی توانا هونەرییەکانی ژنان بەرهەمی هێناوە.
 
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا 10 کەس کاری نواندنیان کردووە و 32 کەسیش وەک سەماکار تێیدا بەشداربوونە.