لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە

09-08-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن خەڵاتی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیستی بەرهەمە بەربژێرکراوەکانی خەڵاتی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپەکان بڵاوکرایەوە و گۆرانی 'Anti-Hero'ـی تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی؛ پشکی شێری لە بەربژێربوون بەرکەوتووە؛ ئەویش حەوت خەڵاتە، هەروەها سیزا، راپەری ئەمریکی، بەربژێری شەش خەڵاتە. 
 
تایلۆر سویفت، براوەی 14 خەڵاتی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپە، ئەمە ژمارەیەکی زۆر نییە ئەگەر لەگەڵ بیۆنسی، گۆرانیبێژی ئەمریکی بەراوردی بکەین کە براوەی 28 خەڵاتە، یاخود هەردوو گۆرانیبێژی ئەمریکی مادۆنا و لەیدی گاگا کە خاوەنی 20 بە 19 خەڵاتن.
 
لە خولی ئەمساڵی خەڵاتەکانی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ، بیۆنسێ بەربژێری خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵە.
 
هەریەک لە دۆجا کات، کیم پیترەس، مایلی سایرس، نیکی میناج، ئۆلیڤیا رۆدریگۆ و سام سمیس بەربژێری پێنج خەڵاتن و بلاک پینگ، دیدی و شاکیرا بەربژێری چوار خەڵاتن.
 
رێوڕەسمی خەڵاتی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆکلیپ لە 2023 لە 12 ئەیلوولی داهاتوو لە شاری نیوئەرک لە نیو جێرسیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و لە 35 بەشدا خەڵات دابەش دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە