پێشاندانی 'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 21ـی ئەم مانگەوە لە سینەماکانی کوردستان دەستپێدەکات

10-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "شاردنەوەی سەدام حوسێن"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڵگەفیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، لە دوای پێشاندانی لە ژمارەیەک فێستیڤاڵ و سینەمای وڵاتانی جیهان، بڕیارە لە 21ـی ئەم مانگە، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پێشانبدرێت.
 
پێشاندانی بەڵگەفیلمەکە لە 21ـی تەمموزی 2024 لە سینەما ئێمپایەر لە هەولێر، ستی سینەما لە سلێمانی و سینەمای دهۆک مۆڵ لە دهۆک دەستپێدەکات.
 
پێشاندانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە کاتێکدایە کە لە سینەمای 14 وڵاتی عەرەبی لە هەمان رێککەوتدا پێشاندەدرێت، لەو وڵاتانە، هەردوو وڵاتی تونس و مەغریب، پێشاندانی فیلمەکەیان پێشخست و لە جەژنی قوربان پێشاندرا.
 
ئیمارات لە دوای هەڵسەنگدانی فیلمەکە، بڕیاری پێشاندانی داوە و پێشنیازی ئەوەی کردووە، ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی 18 ساڵە بیبینن، بەڵام دیارکردنی ئەو تەمەنەی نەکردووەتە مەرج و وەک پێشنیاز بۆ بینەری هێشتووەتەوە، بۆیە ئەوانەی تەمەنیان 15 ساڵ بەسەرەوەیە دەتوانن بینەری فیلمەکە بن.
 
تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی پێشاندانی فیلمەکە لە بەغدا نەدراوە و دەرهێنەری فیلم چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتیاری و شوێنەواری عێراقە.
 
لە هەڤپەیڤینێکی تۆڕی میدیایی رووداو، د. فازڵ بەدرانی، بریکاری وەزیری رۆشنبیری، گەشتیاری و شوێنەواری عێراق، لەبارەی پێشاندانی فیلمەکە بە رووداوی راگەیاندبوو: "ئێمە دەستمان کراوەیە. سەبارەت بە خودی خۆمەوە، لەبەرامبەر تۆ و جەماوەریشەوە دەیڵێم، رۆژی یەکشەممە لە نووسینگەی تایبەتی خۆم لە بەغدا، پێشوازی لێدەکەم، نامەوێت بەرگری لە بەڕێز وەزیری رۆشنبیری بکەم، بەڵام نووسینگەی بەڕێزیان بەردەوام بۆ هونەرمەند، هونەردۆستان، رووناکبیران، رۆشنبیران، نووسەران و ئەکادیمییەکان کراوەیە و قەرەباڵخە".
 
"شاردنەوەی سەدام" چیرۆکی عەلا نامیق دەگێڕێتەوە کە توانی 235 رۆژ سەدام حوسێن لە چاڵێکدا بشارێتەوە، لە کاتێکدا 150 هەزار سەربازی ئەمریکی بە دوایدا دەگەڕان.
 
12 ساڵ کار بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمەکە کراوە و کۆمپانیای هەنێ، بە هاوبەشی سەرەکیی حکومەتی نەرویج و تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەم هاتووە.
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە ئەم ساڵ لە تەواوی جیهان بڵاوبکرێتەوە و یەکەم پێشاندانی نێودەوڵەتیی لە تشرینی دووەمی 2023 بوو لە ئەمستردام، یەکەم پێشاندانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، لە جەدەی سعودیا بوو و لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی پێشاندانی تایبەتی بۆ کراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.