كیم جۆنگ ئون 70 کەسی لە سێدارە داوه

09-07-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن کیم جۆنگ ئۆنگ
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان 

سەرۆکە گەنجە دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکوور، لە دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە ساڵی 2011 تاوەکو ئێستا 70 کەسی لە سێدارە داوە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ، یۆن بیۆنگ سی رایگەیاند'': سەرۆکی کۆریای باکوور "كیم جۆنگ ئون" تاوەکو ئێستا 70 کەسی لە سێدارە داوە لە ماوەی وەرگرتنی سەرۆکایەتی کۆریای باکوور.

یۆن بیۆنگ سی ئاماژەی بەوەشدا:" ئەو سیاسەتەی کیم جۆنگ پەیڕەوی دەکات وا لە ھاووڵاتیانی کۆریای باکوور دەکات کۆچبکەن و وڵات بە جێبھێڵن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە". 

پسپۆڕانی سیاسی دەڵێن کیم جۆنگ ئۆن، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ترس دەیەوێت خەڵکی بتۆقێنێت و دەسەڵاتی زیاتر بسەپێنێ ، بەڵام ئەم ھەوڵانەی ھۆکار دەبێت بۆ تێکدانی باری ئابووری وڵاتەکەی  و ھەروەھا کۆچکردنی زۆرینە بۆ وڵاتانی دی.

وڵاتی کۆریا لە ساڵانی پەنجاکان دابەشبوو بۆ ھەردوو کۆریای باکوور و کۆریای باشوور بە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان هەردوو کۆریای باکوور و کۆریای باشوور ، لەو کاتەوە تا ئێستا خەڵکی ھەردوو کۆریا بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە یەکەوە نەکردووە و تەنانەت ھەندێک بنەماڵە ھەن کە تا ئێستا یەکتریان نەبینیوەتەوە و ھیواخوازن ئەم ھەنگاوەی سەرۆکی کۆریای باکوور بە یەکیان بگەیەنێتەوە.

کیم جۆنگ ئون 8-ی کانوونی دووەمی 1983 لەپیۆنگیانگ لە کۆریای باکوور لەدایکبووە ، کەسایەتی سیاسیی کۆریای باکوورە و لە 17-ی کانوونی یەکەمی 2011 بووەتە سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمەش دوای مردنی باوک و باپیرییەوە کە لەھەمان پۆستدا بوون ، دواتریش لە 11ی نیسانی2012 بوو بە سکرتێری گشتی حیزبی کرێکارانی کۆریا. پێشتریش چەندین پلە و پۆستی لە وڵاتەکەی وەرگرتبوو وەک سەرۆکی ھێزی نیشتمانیی کۆریا و چەندین پلەی دی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە