بەهۆی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ئەکتەرێکی بۆلیوود گیانی لەدەستدا

09-06-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن نەشتەرگەری ئارسێ ئاگاروال
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لابردنی چەوری لە لەشی، ئەستێرە و ئەکتەری بۆلیوود ئارسێ ئاگاروال، گیانی لەدەستدا.

ئاگاروال، ماوەی مانگێک بوو بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری و لابردنی چەوری لە لەشی توشی تەنگە نەفەسی بوو، دواجار ئەم ئەکتەرە تەمەن 31 ساڵە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاتلەنتیک، لە رۆژهەڵاتی ئەمەریکا گیانی لە دەستدا.

بەرێوەبەری کارەکانی ئەم ئەکتەرە، بە میدیاکانی گوت، کە ئارگوال ماوەیەک بوو دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری لەشی تووشی کێشە بوو لە کۆ ئەندامی هەناسە، باری دەروونیشی تێکچووبوو، چونکە ماوەیەک بوو بەردەوام خەریکی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بوو.

ئارسێ ئاگاروال، ئەستێرەی بۆلیوود، لە تەمەنی 16 ساڵییەوە وەک ئەکتەر لە فیلمە هیندییەکان دەردەکەوێت، لەگەڵ خێزانەکەی لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمەریکا ژیانی بەسەردەبرد، درەنگانی ئێوارەی رۆژی شەممە، 7-ی حوزەیرانی 2015 گیانی لەدەستدا.





 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە