گۆرانی 'شەڕی دونیا'ـی ئاگرین دڵشاد کێبڕکێی خەڵاتی نێودەوڵەتیی لێنۆن دەکات

09-04-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئاگرین دڵشاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆرانی 'شەڕی دونیا'ـی هونەرمەندی ئاگرین دڵشاد بەربژێری خەڵاتی کۆتایی 'لێنۆن'ـە لە پۆلێنی 'گۆرانی جیهانی' و لەگەڵ گۆرانییەکی دیکەدا کێبڕکیێی دەکا. 
 
لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی جۆن لێنۆن (JLSC) بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمپانیای راگرین کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە، لە ئەیلوولی 2022 لە پۆلێنی گۆرانییە جیهانییەکان، بەرهەمەکە  گەیشتە قۆناغی کۆتایی خەڵاتی نێودەوڵەتیی 'لێنۆن' و بەپێی سیستەمی دەنگدانی ئۆنڵاین براوەی خەڵاتەکە هەڵدەبژێردرێت و هەموو کەسێک دەتوانێت دەنگبدات.
 
ئاگرین دڵشاد میوزیکی کەولتووری کوردی و بەکارهێنانی ئامێرە میوزیکییە مۆدێرنەکان ئاوێتەکردووە و هەستی ئەو کەسانە دەرببڕێت کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە و بەبیری مرۆڤ دێنێتەوە کە شەڕ و جەنگ جگە لە مرۆڤ کاریگەری لەسەر سرووشت و رەوشی گیانلەبەرانیش دەبێت، بەمەش 'شەڕی دونیا'ـی کردە پەیامێک بۆ بەرجەستەکردنی نەهامەتییەکانی جەنگ.
 
'شەڕی دونیا' لە شباتی 2020 وەک یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی 'تێناگەی' بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکە لە 2022 وەک براوەی پۆلی میوزیکی جیهانی بۆ پێشبڕکێی گۆرانی نووسینی بەریتانیا دیاریکرا، هەروەها بەرهەمەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی لە پێشبڕکێی گۆرانی نووسینی جۆن لینۆن لە 2022 و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نووسینی گۆرانی لە ساڵی رابردوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە