'شۆڕەسوار'ـەکەی سەردەشت ئازاد کرا

09-02-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شۆڕش ئەبوبەکری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و چالاکڤان لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە مانگی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
 
ئەو هونەرمەندە نازناوی شۆڕەسوارە و گۆرانیبێژ، ژەنیار، دەرهێنەر و پێشکەشکارێکی ناسراوی شاری سەردەشتە.
 
ئەو هونەرمەندە بە "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" و "تێکدانی رای گشتیی" تۆمەتبار کراوە. بەپێی زانیارییە خۆجێیەکان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە رووداو دراون، دوێنی پێنجشەممە، 8ی شوباتی 2024، ئازادکراوە.
 
شەوی 09-01-2024، هێزێکی ئەمنیی چووبوونە سەر ماڵی شۆڕش ئەبوبەکری لە شاری سەردەشت و دەستگیریان کردبوو و دواتر بۆ گرتنگەیەکی هێزە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گوێزرابووەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە، پێش دەستگیرکردنی گلەیی کردبوو کە رێگریی لە کار و چالاکییەکانی دەکرێت. 
 
ئەو ساڵی 2003 فێرگەیەکی میوزیکی بە ناوی "ئاوای کورد" دانا، بەڵام ساڵی 2016 مۆڵەتەکەی هەڵوەشێندرایەوە و داخرا.
 
شۆڕش ئەبوبەکری رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2024، واتە رۆژێک بەر لە دەستگیرکردنی، لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی گرتە ڤیدیۆیەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو، ساڵانێکی زۆرە رێگریی لە چالاکییەکانی لە بواری هونەر و وێژەی کوردی دەکرێت و مۆڵەتی پێنادرێت.
 
ئەبوبەکری گوتبووی، لە ساڵانی رابردوودا لە شارەکانی سنە، مەهاباد و بۆکان مۆڵەتی کۆنسێرتیشی وەرگرتووە، بەڵام لە دوایین ساتەکانی رێگری لە بەڕێوەچوونیان کراوە.
 
شۆڕش ئەبوبەکری هەروەها گوتبووی، "ئەم پاییزە هەوڵمداوە فێستیڤاڵی پاییزەی 2 بەڕێوە ببەین، یەکەم خولی ئەم فێستیڤاڵە ساڵی 2004 بەڕێوەچووە. فستیڤاڵەکە فێستیڤاڵی گۆرانی و شیعر بوو، بەڵام دیسان مۆڵەتیان نەدا."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ سۆمەرییەکان یان ئارییەکان کورد بوون؟

هەرچەندە دووربوون لەیەكتری، ئەو لە ستودیۆی هەولێر، ئەمیش لە ‏ئەشكەوتێكی نزیك سلێمانی لە(هەزارمێرد)، بەڵام لەسەر (مێژووی كورد ‌و ‏نەژاردەكەی) گفتوگۆیەكی گەرم لەنێوانیاندا دروست بوو، سۆران حەمەڕەش، ‏كە لە نێو ئەشكەوتەكەدا لەگەڵ ستافی بەرمامەكە ئامادەبوو بە هەموو ‏بڕوایەكیەوە، جەختی لەوە دەكردەوە، سۆمەرییەكان كورد بوون، تەنانەت ‏گەیشتە ئەوەی كە بڵێ‌ "كورد سۆمەری نییە، بەڵكو سۆمەرییەكان كورد ‏بوون، ئێمە بە هەموو شتێك سۆمەرین". ئەم بۆچوونەی نەك د. زرار كە ‏میوانی ئەم بەرنامەیە بوو، بەڵكو بەشێكی زۆری مێژوونووسانی كوردی ‏نیگەران كردووە.