چەند فیلمێکی فێستیڤاڵی بەرلینالە باس لە رۆڵی پەروەردە لە ئەوروپا دەکەن

رووداو - بەرلین

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلینالە لە ئەڵمانیا بەردەوامە. لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکەدا سێجار فەرشی سوور بۆ ئەکتەران و سینەماکاران راخرا.

بەشێک لە فیلمەکانی فێستیڤاڵی بەرلینالە باس لە رۆڵی پەروەردە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن. به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی به‌رلیناله‌ ده‌ڵێت، فیلمه‌كان ئه‌و پرسانه‌ ده‌روژێنن كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا‌ بوونیان هه‌یه‌.