رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی لۆس ئەنجلس و باشووری کالیفۆرنیا، رێکخەرانی رێوڕەسمی خەڵاتکردنی ئەکتەرانی شاشەی ناچارکرد، ناوی بەربژێرەکانی لە راگەیێندراوێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند، لە بری ئەوەی لە رێوڕەسمێکدا ئاماژەیان پێبکرێت.
لە بەرهەمە بەربژێرکراوە دیارەکان بۆ خەڵاتەکە، زنجیرەی "Shōgun"، "The Bear" و "Hacks" بەرچاو دەکەون.
بڕیارە رێوڕەسمی راگەیاندنی خەڵاتەکانی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە لە 23ـی شوباتی 2025 بەڕێوەبچێت.
لە بەشی زنجیرە دراماکاندا، زنجیرەی "Bridgerton"، "The Day of the Jackal"، "The Diplomat"، "Shōgun" و "Slow Horses" بەرچاو دەکەون.
لە بەشی زنجیرەی کۆمێدییەکاندا، زنجیرەی "Abbott Elementary"، "The Bear"، "Hacks"، "Only Murders in the Building" و "Shrinking" بەربژێرن.
لە بەشی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو لە زنجیرەی دراماییدا، هیۆرۆکی سانادا و تادانۆبو ئەسەنۆ لە زنجیرەی "Shōgun"، جەف بریدجز لە زنجیرەی "The Old Man"، گاری ئۆڵدمان لە زنجیرەی "Slow Horses" و ئیدی ریدماین لە زنجیرەی "The Day of the Jackal".
لە بەشی باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن لە زنجیرەی دراماییدا، کاسی بەیتس لە زنجیرەی "Matlock"، نیکۆلا کۆکڵن لە زنجیرەی "Bridgerton"، ئالسن جێنی لە زنجیرەی "The Diplomat"، کێری رۆسڵ لە زنجیرەی "The Diplomat" و ئێنا سەوای لە زنجیرەی "Shōgun" بەربژێرن.
لە بەشی باشترین تیمی نواندن لە فیلمدا، ئەم بەرهەمانە بەربژێرن، "Anora"، "A Complete Unknown"، "Conclave"، "Emilia Pérez" و "Wicked".
لە بەشی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو لە فیلمدا، ئێدریان برۆدی لە فیلمی "The Brutalist"، تیمۆسێ شەلامێ لە فیلمی "A Complete Unknown"، دانیال کریگ لە فیلمی "Queer"، کۆلمان دۆمینگۆ لە فیلمی "Sing Sing" و رالف فاینس لە فیلمی "Conclave".
لە بەشی باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن لە فیلمدا، ناوی پامێلا ئاندرسن لە فیلمی " The Last Showgirl"، سێنتیە ئەریڤۆ لە فیلمی "Wicked"، کارلا سۆفیا گاسکۆن لە فیلمی "Emilia Pérez"، مایکی مادێسن لە فیلمی "Anora" و دمی مۆڕ لە فیلمی "The Substance"
هەر لە راگەیێندراوەکەدا بەربژێرکراون لە چەند بەشێکی دیکە بەرچاو دەکەون.
خەڵاتی ئەکتەرانی شاشە کە لەلایەن سەندیکای ئەکتەرانی شاشە دابەش دەکرێت، تایبەتە بە بەرهەمە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییەکان و لە وەرزی خەڵاتە هونەرییەکانی ئەمریکا دابەش دەکرێت، واتە بەر لە خەڵاتی ئۆسکار کە دوایین خەڵاتە لە وەرزەکەدا. دوایین خەڵاتیش لەو وەرزەدا دابەشکرابێت، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب؛ بۆ بەرهەمە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییەکان بووە.
بەهۆی ئاکرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلس دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کارەبای زیاتر لە 210 هەزار ماڵ و باڵەخانەی بازرگانی پچڕاوە، زیاتر لە هەزار خانوو و باڵەخانەش بە تەواوەتی سووتاون.
بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە رۆژئاوای ئەمریکا رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا ئاگر چەندین گەڕەکی شاری لۆس ئەنجلسی سووتاندووە، هەندێکیان بە گەڕەکی دەوڵەمەند و ئەستێرەکانی هۆلیوود ناسراون. ئاگرەکە نزیکەی هەزار و 200 هێکتاری لە رووبەری ویلایەتەکە گرتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ