هۆنراوەیەکی رەنج سەنگاوی بۆ ئەم وێنەیە

ئەگەر بمتوانیایە
‌زستانم دوا ئەخست
‌بۆ مناڵە ئاوارەکانی نیشتیمان
‌گوڵاڵەم ئەڕوان و
‌چیمەنم ڕائەخست
هیچ نەبێ بەفرم نەئەتەزان
‌تاشێرە بەفرینەی پێبکەن
‌تا پێیان نەڕچێ و
‌بە ناویا ڕێبکەن
بمبوورە خودایە منی شێت
‌لەتاوا‌ ئارەزوی قودرەتی خوا ئەکەم
‌تۆ خۆت ئاگات لێیە
‌لەبری هەمویان هەست بە سەرما ئەکەم.

‌ڕەنج سەنگاوی