رۆڵی هونەرمەندان و ئەستێرەکانی هۆڵیوود لە هەڵبژاردنی ئەمریکا

09-11-2016
هیوا سەڵاح
زۆربەی هونەرمەندان و ئەستێرەكانی هۆڵیوود پشتگیری هیلاری كلینتن دەكەن و ژمارەیەكی زۆریشیان بانگەشیان بۆ كرد
زۆربەی هونەرمەندان و ئەستێرەكانی هۆڵیوود پشتگیری هیلاری كلینتن دەكەن و ژمارەیەكی زۆریشیان بانگەشیان بۆ كرد
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

هونەرمەندان و ئەستێرەکانی ئەمریکا، رۆڵی کاریگەریان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هەبووە، بۆیە ئەوان پاڵپشتی لە هەر کاندیدێک بکەن هەنگاوێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە.

هیچ کات وەکو ئێستا هونەرمەندانی ئەمریکا هێندە کۆک نەبوونە کە زۆرینەیان پاڵپشتی لە یەک کاندید بکەن، بەڵام ئەمجارە هێلاری کلینتن توانیویەتی پشکی شێری لە پشگیری ئەستێرەکانی هۆڵیوود و هونەرمەندانی ئەمریکا بەربکەوێت، تەنانەت هونەرمەندان پارەشیان بۆ بانگەشەکانی هێلاری کۆکردووەتەوە.

جۆرج کلۆنی و هاوژینەکەی یەکەمین هونەرمەند بوون پاڵپشتی خۆیان بۆ هێلاری دەربڕی، هاوکاری مادیشیان بۆ کۆکردەوە، پاشان رۆبێرت دینیرۆ، کیم کارداشیان، برێتنی سپێرس، دیمی لۆڤاتۆ، سەلما حایک، جینێفەر لوپیز، بیونسێ، ریانە، کەیتی پێری و دەیانی دیکە بە ئاشکرا پاڵپشتی خۆیان بۆ هێلاری دووپاتکردووە.

لەیدی گاگا دەڵێت نوێژ دەکات بۆ ئەوەی هیلاری بباتەوە و بە ئارامی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، کەیتی پیری و مایلی سایرس هەر تەنیا بەوە ناوەستن پاڵپشتی لە هێلاری بکەن، بەڵکو ماڵ بە ماڵ و زانکۆ بە زانکۆ دەنگ بۆ هێلاری کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان کۆنسێرت و ئاهەنگی گۆرانی بۆ بانگەشەکانی هێلاری سازدەکەن.

لەبەرامبەردا بەشێک لە ئەستێرەکانی هۆڵیوود پاڵپشتی ترامپ دەکەن، بەڵام هیچ هونەرمەندێك لە بانگەشەکانی ترەمپ ئامادەنەبووە .

وەک راگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاماژەیان پێکردووە، پشگیری ئەستێرەکانی هۆڵیوود و هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەوادارانیان دەبێت، ئەمەش وادەکات هێلاری چانسی چوونە نێو کۆشکی سپی زیاتر بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە