بیرۆکەی سپایدەرمان لە مێشێک وەرگیراوە

09-08-2016
پەسار فایەق
.....
.....
نیشانەکردن کۆمێکس
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

کەسایەتییە کۆمێکسەکان کە پێشتر لە رێگەی چیرۆکی وێنەیی لە گۆڤار و بڵاوکراوەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئێستا زۆربەیان لە فیلمی سینەماییدا دەردەکەون.


ستێن لی، یەکێک لەو کەسایەتیانەیە کە چەندین کەسایەتی کۆمێکسی داهێناوە و لەرێگەیەوە بووەتە یەکێک لە ئەستێرەکانی هۆلیوود و جیهان.

لی، سەرەتا کەسایەتییە کۆمێکسەکانی کە دایهێناوە، لەرێگەی بڵاوکراوە چاپکراوەکان بڵاویکردووەتەوە و دواتر لە فیلمی سینەمایی، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و ڤیدیۆگەیمدا بەکارهێناوە.

لی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەبارەی کەسایەتی سپایدەرمان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بیرۆکەی کەسایەتی سپایدەرمانی لە مێشێک وەرگرتووە کاتێک بینی کە مێشەکە بە دیوارەوە نوساوە، ئەوکات بیری لەوەکردەوە کەسایەتییەک پێشکەش بکات کە توانای ئەوەی هەبێت بە دیوارەوە بنوسێت و رێبکات.

کەسایەتی سپایدەرمان یەکێک لە کەسایەتییە هەرە دیارەکانی کۆمێکەسە و لی پێشکەشیکردووە و تاوەکو ئیستا وەک فیلم چەند بەشێکی بەرهەمهاتوونە.

جگە لەوە کەسایەتییە، لی کەسایتی دیکەی بەرهەمهێناوە، لەوانە ئایرۆمان کە پێشتر وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی پێشکەشکراوە، بەم دواییەش وەک فیلمی سینەمایی.

فیلمەکانی ئەو کەسایەتییە خاوەن هێزە لە رادەبەدەرانە، گەورەکان بەر لە منداڵان بینەرینە، ئەگەرچی سەرەتا بۆ منداڵان داهێندراون، لەوانە کەسایەتی ئێکس مان، کە لی داهێنەریەتی.

داهێنەری کەسایەتییە کۆمێکسەکان، خاوەنی چەند کەسایەتییەکی دیەکەیە کە لە فیلمدا دەردەکەون، لەوانە کەسایەتی کاپتن ئەمریکا.

ستێن لی، ساڵی 1922 لە دایک و باوکێکی جو لە نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە قۆناغی منداڵییەوە حەزی بۆ نووسین و سینەما هەبووە، دواتر رووی لە کاری شانۆیی کردووە، پاشان وەک دیارترین داهێنەری کەسایەتییە کۆمێکسەکان خۆی لە جیهاندا ناساند و لە بۆنە هونەرییەکاندا بەسەر فەرشی سووردا تێدەپەڕێت.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە