سالار مەحموود ئەلبوومێكی دوێت بەرهەمدەهێنێت

رووداو- هەولێر

هونەرمەند سالار مەحموود لەگەڵ ئاوازدانەر عەتا ئەحمەد ئەلبوومێكی گۆرانی بەرهەم دێنن كە لە 8 تراك پێكهاتووە، بەڵام تا ئێستا ناویان بۆ دانەناوە.

سالار مەحمود بە (رووداو)ی گوت "من و ئاوازدانەر عەتا ئەحمەد سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكین، كاك عەتا پێشتر هەر وەك ئاوازدانەر بەشداری لە ئەلبوومەكانی من و كەمال محەممەد دا دەكرد، بەڵام ئەمجارە وەك گۆرانیبێژیش بەشداری كردووە".

سەرجەم ئاوازەكانی ئەلبوومەكە لەگەڵ تێكستی 6 گۆرانی لەلایەن عەتا ئەحمەدەوە دانراون، 2 تێكستی دیكەیان لەلایەن ئەنوەر باجگرەوە دانراون.

جگە لەو ئەلبوومە سالار مەحمود دوو گۆرانی سینگڵی كلیپ كردووە بە ناوەكانی (گیانە تۆ رۆیشتی) و (خولیای خەمت بووم).