پیتەر یارۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
پیتەر یارۆ، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەندامی گرووپی میوزیکی میللیی "پیتەر و بۆڵ و ماری"، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئەو هونەرمەندە کە ژەنیاری ئامێری گیتاریش بوو، رۆژی سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، لە ماڵەکەیدا لە نیویۆرک کۆچی دواییکرد و هەواڵی کۆچی دوایی لەلایەن کین سەن شاین، بەڕێوەبەری میدیاییەک بڵاوکرایەوە.
گرووپی "پیتەر و بۆڵ و ماری" لە 1962 توانی ناوبانگییەکی زۆر بەدەستبێنێت، بەتایبەت کاتێک لە دژی جەنگ و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی گۆرانیان گوت.
لە گۆرانییە بەناوبانگەکانیان: "Blowin' in the Wind"، "If I Had a Hammer" و "Puff the Magic Dragon".
لە 1970 گرووپە سێ کەسییەکە هەڵوەشایەوە، بەڵام دوای هەشت ساڵ دووبارە پێکەوە کاریان کردەوە، تاوەکو 2009 بەردەوام بوو و ئەو کات یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە کۆچی دواییکرد.