لە هۆلیوود ئەستێرەی نێوداران بە بێلی ئایدڵ بەخشرا

08-01-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن بێلی ئایدڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رێڕەوی نێوداران لە هۆلیوودی ئەمریکا، ئەستێرەیەک بە بێلی ئایدڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەریتانی بەخشرا.
 
ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 40 ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی فرۆشراون و ناوبانگییەکی جیهانی هەیە.
 
لە رێوڕەسمی بەخشینی ئەستێرەکە بە بێلی ئایدڵ، بەشێک لە ئەندامانی ماڵباتەکەی و ئەندامانی گرووپی 'Black Flag' کە ئەندام بووە تێیدا؛ ئامادەبوون.
 
ئەو هونەرمەندە ئەستێرەی ژمارە دوو هەزار و 743ـی وەرگرت کە پێشتر هونەرمەندانی نێوداری جیهان ئەو ئەستێرەیان وەرگرتووە.
 
بێلی ئایدڵ، لە 1955 لە بەریتانیا لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، ئەکتەر و تێکستنووسی گۆرانییە، لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێناوە، لە 1981 رووی لە ئەمریکا کرد و و یەکەم ئەلبوومی بەناوی خۆی لە 1982 بڵاوکردەوە.
 
دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی بە ناوی 'Rebel Yell' لە 1983 بڵاوکردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بەتایبەت هەردوو تراکی گۆرانیی 'Rebel Yell' و 'Eyes Without a Face'.
 
لە نیوەی دووەمی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، لە کاری هونەری دوورکەوتەوە و زیاتر بە ژیانی تایبەتیی خۆیەوە سەرقاڵ بوو و دواتر بە دوو فیلمی سینەمایی گەڕایەوە نیو دنیای هونەر، ئەویش فیلمی 'Devil's Playground' لە 2005 و فیلمی 'Kings & Queens of the Underground' لە 2014 بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە