مەم ئارارات بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

08-01-2023
پەسار فایەق
مەم ئارارات گۆرانی 'رندێ' بڵاودەکاتەوە
مەم ئارارات گۆرانی 'رندێ' بڵاودەکاتەوە
نیشانەکردن مەم ئارارات 'رندێ'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەم ئارارات، هونەرمەندی باکووری کوردستان، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'رندێ' بەشێوەی دەنگ بڵاوکردەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی مەم ئاراراتە و هەر خۆیشی کاری دابەشکردنی بۆ کردووە و نیهاد جەمشەری کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە، لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
لە 2022 مەم ئارارات زنجیرە کۆنسێرتێکی لە باکووری کوردستان و تورکیا سازکرد، کۆنسێرتی ئادانا لە 28 ئەیلوولی 2022 بەڕێوەچوو و گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێش بە هەوادارانی کرد و بەشێک لە گۆرانییەکانی لە کەناڵی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە.
 
دوایین کاری هونەریی مەم ئارارات وەک ڤیدیۆکلیپ، بەرهەمێکی دوێت بوو لەگەڵ هونەرمەند فرمێسک بەناوی 'بەهار' کە لە 15 حوزەیرانی 2021 بڵاوکرایەوە و بە شێوەزاری کرمانجی سەروو و خواروو گوتراوە.
 
مەم ئارارات، لە 1981 لە گوندی گرکێ شێخێ لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە مێردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بە پاڵپشتی هاوڕێکانی بەناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە 2013 بڵاوکردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە تاوەکو ئێستا پێنج ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە ئەلبوومی 'قولنگ ئەور و باران'، ئەلبوومی 'کوردیکا' لە 2016، 'خەونا باژارەکی' لە 2018، 'نیشتمان' لە 2019 و 'پەسنا ئەڤینێ' لە 2020 بڵاوکردووەتەوە.
 
مەم ئارارات، بەشێک لە بەرهەمەکانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە، لەوانە 'پاییز'، 'زۆزان'، 'خاترخوەستن'، 'چیچەکێ'، 'ژ ئێڤارەکا ئامادێ'، 'ئەڤینا دوو چیا' و 'دلۆ ئەز بمرم'.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە