لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵی هونەری و کولتووریی رۆژئاوا بەڕێوەچوو

 
رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەی رابردوو لە دیاسپۆرا باسی فێستیڤاڵی هونەر و کولتووری رۆژئاوای کوردستان کرا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ. شەممەی رابردوو فێستیڤاڵەکە کرا. 
 
رۆژی شەممەی رابردوو 30/11/2024 لە شاری ڤوپەرتال لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵێک سازکرا وەکو دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر و  کولتووریی رۆژئاڤای کوردستان.
 
لە فێستیڤالەکەدا 37 کەسایەتیی فەرهەنگیی دیاسپۆرانشینی کورد کە پێکهاتبوون لە هونەرمەندان و رۆشنبیر و نووسەرانی رۆژئاوای کوردستان.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین هەڵبەستڤان بەشداربوون و هۆنراوەیان پێشکێش کرد، هەروەها چەندین نووسەر نوێترین پەرتووکەکانیان ناساند، جگە لەمەش چەند چیرۆکنووس چیرۆکی خۆشیان گێڕایەوەو  هەروەها چەندین گۆرانیبێژیش گۆرانییان گوت.
 
ئامانجێکی فێستیڤاڵەکە زیاتر نزیکخستنەوە و کۆکردنەوەی کوردی رۆژئاڤای کوردستان بوو لە تاراوگە و هەروەها زیاتر گرنگیدان بە کولتوور و هونەری کوردی.