رووداو - ئاژانسەکان
"ئەدێل" هونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی و ئەستێری جیهانی، بە "دزین"ی میوزیکێکی کوردیی تۆمەتبار دەکرێت کە دەگوترێک لە گۆرانییەکی ئەحمەد کایا وەریگرتووە.
رەخنەگرانى تورک و کورد لە تورکیاو باكوورى كوردستان ئەدێل بە دزینى میوزیکێکى ئەحمەد کایا، هونەرمەندى کوردیى باکوورى کوردستان تۆمەتبار دەکەن، بەجۆرێک بە گوتەى ئەوان "یەکێک لە تراکەکانى ئەلبوومە نوێیەکەى ئەدێل میوزیکەکەى لە گۆرانییەکى کایا وەرگیراوە".
ئەوانەى ئەدیڵ تۆمەتبار دەکەن دەڵێن گۆرانى (One Million ears Ago) کە تراکى ژمارەى نۆى ئەلبوومە نوێیەکەى ئەدێل-ە، لە گۆرانى (Clinging to Pain)ى کایا وەرگیراوە کە ساڵى 1985 تۆمار کراوە.
ئەو هەواڵە لە زۆربەی میدیا تورکى و جیهانییەکان دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەستێرە بەریتانییەکە بە "دزین"ى ميوزيكەكەى كايا تۆمەتبار دەکرێت.
گوڵتێن کایا، هاوسەرى ئەحمەد کایا رایگەیاندووە"بۆ ئەستێرەیەکى وەک ئەدێل چاوەڕواننەکراوە کارێکى لەو شێوەیە بکات، بەڵام ئەگەر بە ئاگادارى ئەو شتەى کردبێت، ئەوا بەماناى دزین دێت".
ئەلبوومە نوێیەکەى ئەدێل، تەمەن 27 ساڵ، پێشوازییەکى گەورەى لێکرا و لە بەریتانیا و ئەمریکا ملیۆنان کۆپى فرۆشراو و چەندین ریکۆردى شکاند.
ئەحمەد کایا، هونەرمەندى ناسراوى باکوورى کوردستان 15 ساڵ پێش ئێستا و لە تەمەنى 43 ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچى دواییکرد.
"ئەدێل" هونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی و ئەستێری جیهانی، بە "دزین"ی میوزیکێکی کوردیی تۆمەتبار دەکرێت کە دەگوترێک لە گۆرانییەکی ئەحمەد کایا وەریگرتووە.
ئەوانەى ئەدیڵ تۆمەتبار دەکەن دەڵێن گۆرانى (One Million ears Ago) کە تراکى ژمارەى نۆى ئەلبوومە نوێیەکەى ئەدێل-ە، لە گۆرانى (Clinging to Pain)ى کایا وەرگیراوە کە ساڵى 1985 تۆمار کراوە.
ئەو هەواڵە لە زۆربەی میدیا تورکى و جیهانییەکان دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەستێرە بەریتانییەکە بە "دزین"ى ميوزيكەكەى كايا تۆمەتبار دەکرێت.
گوڵتێن کایا، هاوسەرى ئەحمەد کایا رایگەیاندووە"بۆ ئەستێرەیەکى وەک ئەدێل چاوەڕواننەکراوە کارێکى لەو شێوەیە بکات، بەڵام ئەگەر بە ئاگادارى ئەو شتەى کردبێت، ئەوا بەماناى دزین دێت".
ئەلبوومە نوێیەکەى ئەدێل، تەمەن 27 ساڵ، پێشوازییەکى گەورەى لێکرا و لە بەریتانیا و ئەمریکا ملیۆنان کۆپى فرۆشراو و چەندین ریکۆردى شکاند.
ئەحمەد کایا، هونەرمەندى ناسراوى باکوورى کوردستان 15 ساڵ پێش ئێستا و لە تەمەنى 43 ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچى دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ