لە مۆسکۆ فێستیڤاڵی ژەنینی گیتار بەڕێوەدەچێت

رووداو - مۆسکۆ

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژەنینی گیتار لە مۆسکۆ دەستی بەکارەکانی کردووە بەبەشداری ژمارەیەک لە شەیدایانی گیتار، لەشارو وڵاتانی جیاوازەوە کۆمەڵێک گیتار ژەن هاتوون، پێشبڕکێ دەکەن لەکۆتاییدا یەکێکیان دەبێتە تۆپ ستاری فێستیڤاڵی گیتار.


، دیمیتری کورین، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە دەڵێت "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی بەرچاو گیتار ژەنی بە توانا هاتوون بۆ لامان بەشداریان کردووە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا چەند گیتار ژەنێک هاتوون کە لە جیهاندا لە پلە یەکەمەکانن ئەوان لێرە هەموویان پێکەوە لەگەڵ ئۆرکستراکانیان کۆنسێرت پێشکەش دەکەن".

لەو فێستیڤاڵەدا چەندین مامۆستا و راهێنەری بەئەزموون بەشداریان کردووە توانای بەشدابووە گەنجەکان بەرەو پێشەوە دەبەن، خەڵکانێک لێرە ئامادەن کە چێژ لەو دەنگانە دەبینن کە لە ژێی گیتارەکانەوە 

لە ساڵی 2013ـەوە ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە تایبەت بە ژەنینی گیتار بەڕێوەدەچێت، بە بەراورد بە وڵاتە بەشداربووەکان ئیتالییەکان بەشداریەکی بەرچاویان هەیە. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن