براد پیت لە پیری دەترسێت

07-11-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن براد پیت
A+ A-
رووداو - دەیلی ستار

ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی براد پێت بڕیاریداوە چیدی سابوون بەكارنەهێنێت بۆ خۆشووشتن و تەنیا بە لیمۆ و سێو و خەل دەستەكانی بشوات، تاوەكو هەم پارێزگاری لە زوو پیربوون و هەمیش پارێزگاری لە ژینگە بكات.

ئەم بڕیارەی پیت دوای ئەوە هات كە توێژینەوەكان دەریانخستووە سابوون چەندین مادەی ژەهراوی تێدایە و پێست تووشی سووتان و چرچ و لۆچی دەكات، بەڵام ئەنجلینا جۆلی هاوسەری براد پێت پێشوازی لەم كارەی نەكردووە و پێی رازی نییە.

براد پیت ئێستا لە وێنەگرتنی نوێترین فیلمیدایە بەناوی (Fury) لە بەریتانیا و جولیش لە ئوسترالیا خەریكی دەرهێنانی دووەمین فیلمی خۆیەتی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە