دیزاینەکانی رۆبێرتۆ کاڤالی لە دوبەی نمایشکران

دوێنێ کاژێر 12:37
پەسار فایەق
نیشانەکردن رۆبێرتۆ کاڤالی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێترین کۆمەڵە دیزاینی براندی رۆبێرتۆ کاڤالی لە چوارچێوەی هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەی نمایشکرا، بە بڕوای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەفتە نمایشەکە، دوبەی دەبێتە پایتەختی فاشن لە جیهاندا.
سێرجیۆ ئازۆلاری، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆتاییدا دوبەی بەشێوەیەکی بەرفراوان دێتە نێو جیهانی فاشندا، بەڵام ئەمە پێویستی بە کاتە. 
رۆبێرتۆ کاڤالی یەکێک لە براندە بەناوبانگە ئیتاڵییەکانە، خاوەنەکەی رۆبێرتۆ کاڤالی، لە نیسانی 2024 لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لە هەفتە نمایشەکەدا، جگە لە خستنەڕووی بەرهەمی دیزاینەران، رۆژانە گفتوگۆ لەبارەی دیزاین و هونەری فاشن رێک دەخرێ.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەی تایبەت بە وەرزی بەهار و هاوینی 2025، لە 1ـی تاوەکو 7 ئەیلوولی 2024 لە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
رێکخەرانی هەفتە نمایشەکە، بە بانگهێشتکردنی براند، دیزاینەر و نمایشکارە جیهانییەکان، دەیانەوێت ناوی دوبەی بخەنە پاڵ، گرنگترین هەفتە نمایشەکانی جلوبەرگی وەک میلان، لەندەن، پاریس و نیویۆرک.
 
مێژووی دامەزراندنی هەفتە نمایشی دوبەی، بۆ 7ـی شوباتی 2023 دەگەڕێتەوە و درێژەپێدەری هەفتە نمایشی جلوبەرگی عەرەبییە کە لە 2015 دامەزراوە، تایبەتە بە جلوبەرگی ژنان و پیاوان بۆ چوار وەرزی ساڵ و ئێستا بە هەفتە نمایشی فەرمیی ئیمارات دەناسرێت.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خواکین ڤینێکس و لەیدی گاگا لە فێستیڤاڵی ڤێنس. وێنە: AFP

'Joker' لەیدی گاگا و خواکین فینێکس دەباتە ڤێنس

بۆ پێشاندانی فیلمی "Joker: Folie à Deux" لە 81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، لەیدی گاگا و خواکین فینێکس، هەردوو ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین، لە دوای پێشاندانی فیلمەکەش 11 خولەک چەپڵەیان بۆ لێدراوە.